بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئازادی ڕایگەیاند: ئەمساڵ بۆ دووهەم ساڵی بەردەوام سنووری باشماخ دەبێتە میوانداری زیارەتکارانی ئەربەعین.
ناوبراو زیادی کرد: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 25 هەزار ڤیزە لە پارێزگای کوردستانەوە دەرکراوە کە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوودا ئەو ڕەقەمە 18 هەزار بەرگ بووە.
ئازادی وتیشی: ئەمساڵ سەرجەم هەوڵەکان لە پارێزگا بۆ ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران ئەنجام دراوە.
Your Comment